وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ ساڵی 2022-2023 ئاگاداردەکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەین لە ماوەی دوو رۆژی کارکردندا، ناو زانیاریی دەرچووانی ئەو کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکانە بنێرن کە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2022-2023ن و دانیشتووانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، زانیارییەکان بۆ کاری پێویستن و هەر زانکۆیەک لە کاتی خۆیدا زانیارییەکان رەوانە نەکات، بەرپرسیارێتی دانەمەزرانی دەرچووانی دەکەوێتە ئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە ئاگاداری دەرچووانی چەند بەشێک دەکاتەوە و دەرفەتی کار رادەگەیەنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا پێویستییان بە چەند پسپۆڕییەک هەیە…
Total
0
Share