عەلی ڕەئوف: کارتی بانکی بۆ 15 هەزار مامۆستای گرێبەست هاتووەتەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، لەسەر هەمیشەییبوونی مامۆستایانی گرێبەست، کارتی بانکی بۆ 15 هەزار مامۆستای گرێبەست هاتووتەوە.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست، زیاتر لە 15 هەزاریان لە ڕێگەی مۆبایلەوە، کارتی بانکییان بۆ هاتووەتەوە و بۆ مانگی حوزەیران، لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەردەگرن، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ دامەزراندن و بەهەمیشەییبوونی مامۆستایانی گرێبەست.

وتیشی، لە پارێزگای دهۆک 7 هەزار مامۆستای گرێبەست کارتی بانکییان لە ڕێگەی نامەوە بۆ هاتووەتەوە، لە پارێزگای هەولێر 5 هەزار و لە پارێزگای سلێمانییش 3 هەزار مامۆستا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە بەهەمیشەییبوونی مامۆستایانی گرێبەست، بە نووسراوی ڕەسمی داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە، ئەویش ڕەزامەندیی داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
زیاتر ببینە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك…
Total
0
Share