هەرێمی کوردستان هێلکەی پێویست بۆ ناوخۆ بەرهەمدەهێنێت و هەناردەشی دەکات

لە هەرێمی کوردستان ئێستا خاوەنی 27 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەیە، ئەوەش پێداویستیی ناوخۆی پڕکردووەتەوە و بەشێکیشی لێ دەنێردرێت بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.

فیراس سدیق بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکەی داوە و پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی هێلکەش بەردەوامە.

ئەو بەرپرسەی سامانی ئاژەڵ وتی، ئێستا لە هەرێمی کوردستان 27 کارگەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەن، کە لە توانایاندایە 13 هەزار کارتۆن هێلکە بخەنە بازاڕەوە، ئەوەش جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ بەشێکی لێ هەناردە دەکرێت بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.

پێشتر لە هەرێمی کوردستان 11 کارگەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەبوون، کە 50%یان کاریاندەکرد، بەوەش توانایان هەبوو تەنها سێ هەزار کارتۆن هێلکە بەرهەمبهێنن و پێداویستیی ناوخۆی پڕنەدەکردەوە.

پێداویستیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بۆ هێلکە 7 هەزار کارتۆن هێلکەیە لە ئێستادا.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ ئاماژەی بەوەکرد، لە هەرێمی کوردستان 24 پڕۆژەی دیکە بۆ ئەو مەبەستە لە تەواوبووندان کە ئەو پڕۆژانە بەرهەمیان هەبێت سەرەڕای ناردنەدەرەوەی دەتوانرێت لە پیشەسازیی خۆراک و جوانکاریشدا سوودی لێوەربگیرێت.

باسی لە کوالێتیی هێلکە بەرهەمهێنراوەکان کرد و دڵنیاییدا، کە ئاسایشی خۆراک لەو کارگانەدا دابینکراوە، ئەو هێلکەیەی لە هەرێمی کوردستان  بەرهەمدەهێنرێت لە هی زۆرێک لە وڵاتانی دیکە باشترە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوە

بابەتی دواتر

هێلی کۆپتەرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share