تین هاگ پێنج یاریزانی مانچستەری دوورخستەوە

تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد پێنج یاریزان لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكان دەردەكات تا جێگەی گرێبەستە نوێیەكان بكاتەوە.

ڕۆژنامەی میرۆری بریتانی ئاشكرایكردووە كە لیستی یاریزانەكانی مانچستەر یونایتد ژمارەیەكی زۆر یاریزانی تێدایە و تین هاگی ڕاهێنەریش بەناچاری بەشێك لە یاریزانەكانی تیپی ئەكادیمی و تیپی دووەمی دوورخستۆتەوە.

هاگ بڕیاریدا هەریەك لە یاریزانان فیل جۆنز و برادۆن ویلیامز و ئاكسل توانزیبی و تیگین مێندی و شولا شوریتیر دووربخاتەوە.

ئەوەش لە پێناو ئەوەی جێگەی هەریەك لە یاریزانان مالاسیا و ئیریكسن و لیساندرۆ مارتینێز و كاسیمیرۆ و ئەنتۆنی و دۆبرافكا ببێتەوە.

مانچستەر یونایتد بە كڕینی شەش یاریزانی نوێ، پێكهاتەكەی تۆكمە كردووە و چاوەڕێ دەكرێت ئاستی یانەكە بەرەو هەڵكشان بچێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

بابەتی دواتر

ڕەوتی سەدر تانە لە پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤالڤێردی تووشی پێكان بوو

ڤالڤێردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بووە و 10 ڕۆژ لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە. پزیشكەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایانكردووە،…
Total
0
Share