درێسی سێیەمی ئەیاکس یادگارییەکە ڕیکۆرد دەشکێنێت

یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی درێسی سێیەمی ئاشکراکرد، هاندەران لەماوەیەکی کورتدا سەرجەمی درێسەکانیان کڕی.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، هەینی ڕابردوو یانەی ئەیاکس ئەمستەردام درێسی سێیەمی بۆ وەرزی 2021-2022 ئاشکراکردووە، درێسەکە تایەتە، ڕەنگی ڕەشە و لەپشتەوە وێنەی سێ باڵندەی بەبچووکی لەسەر نەخشێندراوە، هەروەها بە ڕەنگەکانی سوور و زەرد و سەوز قۆڵ و شانەکانی ڕازێنراونەتەوە.

جیاواز لە درێسی ساڵانی ڕابردوو، ڕێژەیەکی زۆری هاندەران بەپرۆشەوە لەو جۆرە درێسەیان کڕیوە و تەنانەت لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا سەرجەم کۆگاکانیان بەتاڵکردووە، کە ئەوەش ڕیکۆردێکە پێشتر لەلایەن یانە هۆڵەندییەکەوە تۆمارنەکراوە.

بۆچی هاندەران حەزیان لەو درێسەیە؟

ساڵی 2008 لەدوای کۆتاییهاتنی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان کاردیف سیتی و ئەیاکس، بۆ ئەوەی بەریەککەوتن لەنێوان هاندەرانی دوو یانەکە دروستنەبێت، پۆلیس بڕیارى دا سەرەتا هاندەرانی یانە وێڵزییەکە ڕەوانەی دەرەوەی یاریگا بکات پاشان هاندەرانی ئەیاکس.

لەماوەی مانەوەی هاندەران لەنێو یاریگادا، گۆرانیی “سێ چۆلەکە”ی بۆب مارڵی گۆرانیبێژی ناوداری جامایکا بۆ هاندەرانی یانە هۆڵەندییەکە نمایشکرا.

هاندەرانی ئەیاکس سەرسام بوون بەو گۆرانییە و لە ساڵی 2008وە وەک سروودی نافەرمی ئەژماریانکردووە و لەنێوان تایمەکاندا بەردەوام دەیڵێنەوە.

بۆب مارڵی گۆرانیبێژێکی ناوداری جامایکا بوو، بەڵام ئێستا لە ژیاندا نەماوە.

بۆب مارڵی و ئەیاکس؟

خوودی بۆب مارڵی هاندەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام نەبووە، بەڵکو هاندەری سێڵتیکی سکۆتلەندی بووە، بەڵام کوڕ و کچەکانی هاندەری ئەیاکسن بەهۆی خۆشەویستيی هاندەرانی یانە هۆڵەندییەکە بۆ باوکیان.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by AFC Ajax (@afcajax)

ساڵی 2018 لەڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئەیاکس و ئەیک ئەسینا، کای مانی مارڵی کوڕی مارڵی-ى ئەفسانە لەنێو یاریگا سروودی “سێ چۆلەکەکە”ی بۆ هاندەران وتەوە و لەو ساتەوە پەیوەنديی نێوان خێزانی مارڵی و ئەیاکس بەهێزتربووە.

درێسی سێیەمی ئەیاکس کە هەینی ڕابردوو ئاشکراکراوە، ڕەنگەکانی مارڵی و وێنەی سێ چۆلەکەکە لەخۆدەگرێت، بۆیە هاندەران بەوپەڕی خۆشەویستییەوە، وەک یادگارییەکی هەمیشەیی سەرجەم درێسەکانیان لە کۆگاکانی یانەکەیان کڕیونەتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆتینیۆ دڵنیا نییە و ئانسو فاتی گەڕایەوە

بابەتی دواتر

پۆگبا: ئامانجی من تۆمارکردنی ڕیکۆرد نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیاو کێشە بۆ میلان دروست دەکات؟

ڕافائێل لیاو-ی پۆرتوگالی تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان نوێ نەکردووەتەوە، شارەزایان چاوەڕواندەکەن داهاتووی یاریزانەکە لە…
Total
0
Share