چی لە یونایتد دەکەن؟ شێخانی قەتەر (5 ملیار)یان قەپاتکرد

شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی ئیسلامیی قەتەر، مکوڕە لەسەر کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد و لە بەجێگەیاندنی ئامانجەکەشی نزیکبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (RMC Sport)، دەزگای (Nine Two)ی شێخ جاسم ئامادەیی نیشانداوە بڕی (500) ملیۆن یورۆ زیاتر پێشکەشی خێزانی گلایزەرس بکات، بەو جۆرەش ئۆفەرەکەیان لە (4.5 ملیار)ەوە گەیاندووەتە پێنج ملیار یورۆ، کە هەمان بڕی داواکراوە بۆ فرۆشی سەرجەم پشکەکانی گلایزەرس لە مانچستەر یونایتد.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، شێخ جاسم تەنها بە کڕینی مانچستەر یونایتدەوە ناوەستێت، بەڵکو بڕیاریداوە سەرجەم قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بۆ بداتەوە کە (450 ملیۆن یورۆ)یە.

لە دوای ئەو هەنگاوە، دەست بە وەبەرهێنانی بازرگانی دەکات و چەندین یاریزانی گەورە دەکڕێت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێك لە دهۆك 2 ملیار و 800 ملیۆن دیناری دزیوە

بابەتی دواتر

قەناسەکەی ناپۆلی "پریمەرلیگ"ی خستە ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share