(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە ڤیاڕیاڵ دۆڕا

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی به‌رامبه‌ر ڤیاڕیاڵ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (28)ی “لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ڤیاڕیاڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ژێرئاوگەڕە زەردەکانی ڤیاڕیاڵ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “مێرەنگی” لە خولەکەکانی 16، 48 لەلایەن پاو تۆرێس (بەهەڵە)، ڤینیسیۆز جونیۆرەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ڤیاڕیاڵ لە خولەکەکانی 39، 71، 80 لەلایەن ساموێل چوکوێزی (دوو گۆڵ)، خوسێ لویس مۆرالێسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید بە‌ (59) خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو، هەروەها یانەی ڤیاڕیاڵ بە (47) خاڵەوە چووە پلەی پێنجەم.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لازیۆ یاریی لووتکەی لە یوڤانتۆس بردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس بە دوو گۆڵێ بێوەڵام لە نیسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share