سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی لەشفرۆشیی دەکرد، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچووە.

دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران پێشتر ڕایگەیاند، کە زەهرا سدیقی و هاوڕێیەکی دەستگیرکراون و سزای لەسێدارەدانیان بۆدەرکراوە.

پێشتر سەرۆکی باندەکە، کە زەهرا سدیقیی تەمەن 34 ساڵە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، وەک سەرۆکی باندێکی لەشفرۆشی بە قاچاخهێنانی ژنانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو.

لەگەڵ زەهرادا، هاوڕێیەکی بەناوی ئیلهام چوبدار کە تەمەنی 24 ساڵە دەستگیرکراوە و هەمان سزای زەهرای بەسەردا سەپێنراوە.

لە 18ی تەمموزدا دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسداران لەکاتی دەستگیرکردنی زەهرا سدیقیدا ڕایگەیاند، “ئەو ژنە بەرپرسی گەورەترین باندی قاچاخچێتییە بە کچانی ئێرانی و بردنیانە بۆ شاری هەولێر”.

زەهرا سدیقی تۆمەتبارە بە “هاوڕەگەزخوازی و پارێزگاریکردن لێی، قومارکردن، ساختەکاری، دروستکردنی پەیوەندییە سێکسی لەڕێگەی باندەکەیەوە و دواتر بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەرگرتنی پارە”.

بابەتی پێشتر

پێكان بەرۆكی یۆڤانتۆسی گرتووە

بابەتی دواتر

تین هاگ پێنج یاریزانی مانچستەری دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share