لە پارێزگایەك دەوامی فەرمانگەكان پێشخرا

لە پارێزگای نەجەف بڕیاردرا دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان لە كاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەستپێبكات و بەشێوەیەكی ئەزموونی ئەو هەنگاوە جێبەجێدەكرێت.

ماجد ئەلوائیلی، پارێزگاری نەجەف لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگاكەی كردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، بە ئامانجی ڕێكخستنەوەی هاتوچۆ و دروستنەبوونی قەرەباڵغی بە تایبەت لە كاتی دەستپێكی دەوامی فەرمانگەكان لە بەیانیاندا، بڕیاردراوە بە شێوەیەكی ئەزموونی و بۆ ماوەی مانگێك كاتەكانی دەوامكردن گۆڕانكاری تێدابكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەوامی فەرمانبەرانی حكومەت لە بری كاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستپێبكات، لە كاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە دەستپێدەكات دەبێت سەرجەم فەرمانبەران پابەندی بڕیارەكە بن كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی قەرەباڵغییە لە شەقامەكان كە بەهۆی دەوامی فەرمانگەكانەوە دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی تورکیا: لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سەرۆک مام جەلال پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیرانی حکومەتی هەرێم، پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و پێکەوە گفتوگۆ…
Total
0
Share