یانه‌ی پاریس سان جێرمان شه‌شه‌مین یاریی خولی فه‌ره‌نسای له نانت برده‌وه و گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا.
ئه‌مسه‌و شه‌ممه، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بووه میوانی یانه‌ی نانت، یاریی نێوانیان به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی 18، 54، 68 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ (دوو گۆڵ)، نونۆ مێندێزه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، پاریس سان جێرمان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده 16 و به جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر مارسیلیا له لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی نانت به شه‌ش خاڵه‌وه چووه پله‌ی ده‌یه‌م.