دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەشداری کلاسیکۆ ناکەن

دوو یاریزانی ناوداری یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری کلاسیکۆی لالیگا بکەن و گومان لە بەشداریکردنی چواری دیکەش دەکرێت.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، کاتژمێر (5:15) بەکاتی هەرێمی کوردستان، کلاسیکۆی چوونی لالیگا لە یاریگای کامپ نو لەنێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی مەدرید، هەریەک لە گاریس بەیل و دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری کلاسیکۆی چوونی لالیگا بکەن، لەهەمان کاتدا لوکا یوڤیچ، ئیدین هازارد، ئیسکۆ و ماریانۆ دیاز، کەریم بنزیمە هێشتا لە پێکان چارەسەرنەبوون و بەشداریکردنیان مایەی گومانە.

ئامادەنەبوونی بەیل و ئیسکۆ و ماریانۆ گرنگییەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام ئامادەنەبوونی جەستەیی کارڤاخال و هازارد بۆ کارلۆ ئەنچلۆتی کێشە دروستدەکات، بەتایبەت بەرگریکارەکەی باڵی ڕاست “کارڤاخال”، کە لەپێگەکەیدا یاریزانێکی پسپۆری یەدەگ بوونی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share