یۆنان گەڕاندونیەتەوە.. كۆچبەرێك گیانیلەدەستدا و شەشی دیكە ڕزگاركران

كۆچبەرێك گیانیلەدەستدا و شەشی دیكە لە كەناراوەكانی ویلایەتی ئەیدن لە ڕۆژئاوای توركیا ڕزگاركران، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی یۆنان ناچاریكردن بگەڕێنەوە بۆ ئاوە هەرێمایەتییەكانی توركیا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، تیمی ئێشكگری كەناراوەكانی توركیا بانگەوازێكی بەهاناوەچوونی لە كۆچبەرانی نایاسایی پێگەیشتووە كە لەسەر بەلەمێكی چووپ بوون لە نزیك قەزای “قوش ئەداسی”.

ڕوونیشیكردەوە، تیمەكە ئەركەكەیان لە ناوچەكەدا ئەنجامدا و حەوت كۆچبەریان هەڵگرتەوە كە هەڵگری ڕەگەزنامەی لیبیریا بوون، بەڵام بۆیان دەركەوت یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

كۆچبەرەكان ئاشكرایانكردووە كە هێزەكانی یۆنان ناچاریكردوون بگەڕێنەوە بۆ ئاوە هەرێمایەتییەكانی توركیا.

تیمەكە تەرمی كۆچبەرە مردووەكەیان ڕادەستی بەشی پزیشكی دادوەری لە نەخۆشخانەی قوش ئەداسیی حكومی كردووە، كۆچبەرانی دیكەش ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ لە ویلایەتی ئەیدن كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێک لە مووشەکە چینییەکە دەکەوێتەخوارەوە و ئەگەری هەیە لە ناوچەی نیشتەجێبوونیش بێت

لەگەڵ سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانەکانی ژینگە، جەنگ، برسێتی و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، میدیاکانی چین لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکێکیان ڕاگەیاند،…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی راگەیاند

هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسێتی راگەیاند و رەخنەی…
Total
0
Share