میدیاكانی عێراق: كازمی جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی بانگێشتكردووە

مستەفا كازمی جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بانگێشتكردووە بۆ كۆبوونەوە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بە مەبەستی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، بڵاویانكردووەتەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بۆ كۆشكی حكومەت بانگێشتكردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەسەر دۆخی عێراق، كە كۆبوونەوەكە لە ڕۆژی دووشەممە 5ی ئەیلولی 2022 ئەنجامبدرێـت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستپێشخەرییەكەی كازمی بۆ كۆتاییهێنانە بە ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان و دۆزینەوەی نەخشە ڕێگەیەكی گونجاو بۆ دەربازبوونی وڵات لە قەیرانەكان.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا، بە ئامادەبوونی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق، بە میوانداریی مستەفا كازمی لە كۆشكی حكومەت كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

كازم ساهر هۆكاری ڕاستەقینەی پشت ناسناوەكەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پزیشكێك لە كاتی چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوێكدا "دیمەنێكی سەیر" دەبینێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان بڕیاریدا

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكات ڕۆژی دووشەممە 18ی تەمموز كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە…
Total
0
Share