نەقیبی پزیشکانی پارێزگایەك: بەنزین بەبێ کۆبۆن بدەن بە پزیشکان

دكتۆر محەمەد حەوری، نەقیبی لقی نەینەوای سەندیكای پزیشكانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەنزین بەبێ کارت و کۆبۆن بدرێت بە پزیشکان و سیستمی تاك و جووت پزیشكانی پارێزگای نەینەوا نەگرێتەوە.

حەوری دەڵێت، یان بەبێ كۆبۆن بەنزین بدرێت بە پزیشكان، یاخود بەنزینخانەیەكیان بۆ جیابکرێتەوە و بەبێ نۆرەگرتن و سیستمی تاك و جووت بەنزین وەربگرن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لقی نەینەوای سەندیكای پزیشكانی عێراق بڵاویكردەوە هاتووە، سروشتی كاری پزیشكان وادەخوازێت چەندین كاتژمێر لە هۆڵەكانی نەشتەرگەری و قاوشەكانی نەخۆشخانەدا بمێننەوە لەپێناو ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتییان، بۆیە پێویستە لە بەنزین وەرگرتندا جیاكارییان بۆ بكرێت.

بابەتی پێشتر

نێیمار ژمارە (10) ی پێشکەشی ڕۆدریگۆ کرد

بابەتی دواتر

دەزگای لوتكە: كۆچی نایاسایی لە هەرێمەوە درێژەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share