كازم ساهر هۆكاری ڕاستەقینەی پشت ناسناوەكەی ئاشكرادەكات

كازم ساهر گۆرانیبێژی عێراقی، هۆكاری هەڵبژاردنی ناسناوی “ساهر” ئاشكرادەكات و دەڵێت، “پەیوەندیی بە شەربەتفرۆشەوە هەیە”.

لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا لە بارەی ناسناوی ساهرەوە، كازم ڕایگەیاند، “كاتێك یەكەم گۆرانیم بە ناوی كازم جەبارەوە بڵاوكردەوە، كەسێك گاڵتەی پێكردم و بە دڕدۆنگییەوە پێیوتم، تۆ ناوەكەت بۆ شەربەتفرۆشی گونجاوە. منیش وتم مایەی شانازییمە”.

گۆرانیبێژەكە ئاشكرایكرد، دوای ئەو مشتومڕە، لەگەڵ هاوڕێكانیدا دانیشتووە و چیرۆكەكەی بۆ باسكردوون و پێیوتوون كە ئەوەی ڕوویداوە وەكو سووكایەتیپێكردنی بووە. ئیدی ناسناوی “ساهر”ی هەڵبژاردووە و دەڵێت، “ناسناوەكە لەگەڵ مندا یەكناگرێتەوە، سوێند بە خودا من بێدارنیم، تەنانەت باوكم پێیوتم تۆ ئەو ساهرەت لە كوێوە هێناوە؟!”.

كازم ساهر باس لەو گرفتانە دەكات كە بەهۆی ناسناوەكەیەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و ڕایگەیاند، “هەندێك جار مامەڵە فەرمییەكانم بۆ ڕاییناكەن و دەڵێن تۆ هەمان ئەو كەسە نیت، چونكە لە هەندێكیاندا ناوم كازم جەبار ئیبراهیمە و لە هەندێكی دیكەیان بە كازم ساهر ناوم هاتووە و زۆر جار ئەوە ناچاریكردووم مامەڵەكە بگۆڕم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
Total
0
Share