“باڵۆن دۆر” پێشکەشدەکرێت و “زە بێست” بۆ دوای مۆندیال

خەڵاتی باشترینی جیهان “باڵۆن دۆر” لەلایەن گۆڤاری “فرانس فووتبۆڵ”ەوە پێشکەش دەکرێت، بەڵام خەڵاتی باشترینی (فیفا) دوادەکەوێت بۆ دوای مۆندیال.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لە “تیاتر دو شاترلێ-پاریس” کاتژمێر (9:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان، خەڵاتی “باڵۆن دۆر”ی تایبەت بە باشترینی جیهان لەلایەن گۆڤاری “فرانس فووتبۆڵ”ەوە پێشکەش بکرێت.

خەڵاتەکە پێشوەخت یەکلاییبووەتەوە، کە بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە.

لە بەرامبەردا خەڵاتی “زە بێست”ی تایبەت بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دوادەخرێت بۆ دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئەوەش چانسی بەهێز بە یاریزانانی دیکە دەبەخشێت لەگەڵ بردنەوەی مۆندیالدا خەڵاتەکە لە چنگی بنزیمە دەربهێنن.

جیاوازی نێوان دوو خەڵاتەکە لەوەدایە، “باڵۆن دۆر” تایبەتە بە ئاستی یاریزانان لە وەرزێکدا، بەڵام “زە بێست” تایبەتە بە ئاستی یاریزانان لە ساڵێکدا.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش کلاسیکۆ

بابەتی دواتر

"سیتی و نیوکاسڵ هەرچییەکیان بوێت دەیکەن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share