یارییەکانی ئەمڕۆ، یەک شەممەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

 

ئەمڕۆ ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا “یوروپا نەیشن” بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە گرنگترین یارییدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ستاد دی فرانس میوانداری پۆرتوگال دەکات، هەردوو هەڵبژاردەکە خاوەنی شەش خاڵن و ڕکابەری بۆ گرتنی پلەی یەکەمی گروپی سێیەم دەکەن.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ویمبڵی میوانداری هەڵبژاردەی بەلجیکا دەکات، ئینگلیزییەکان بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە کۆی دوو یاری پلەی دووەمی گروپەکەیان گرتووە، لە بەرانبەردا هەڵبژاردەی بەلجیکا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لوتکەی گروپەکەی بەدەستهێناوە.

لەم ڕوبەڕوبوونەوە ئاگرینەدا یەکێک لە دوو هەڵبژاردە گەورەکە پێگەی خۆیان لە لوتکەی گروپی سێیەم یەکلاییدەکەنەوە.

ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان:

کازاخستان – ئەلبانیا (4:00)

ئێرلەندا – وێڵز (4:00)

لیتوانیا – بیلاڕوسیا (7:00)

بۆسنە و هەرسک – هۆڵەندا (7:00)

ئینگلتەرا – بەلجیکا (7:00)

کرواتیا – سوید (7:00)

نەرویج – ڕۆمانیا (7:00)

فنلەندا – بولگاریا (7:00)

ئەرمینیا – جۆرجیا (7:00)

ئیستۆنیا – مەقدۆنیا (7:00)

پۆڵەندا – ئیتاڵیا (9:45)

ئایسلەندا – دانیمارک (9:45)

فەرەنسا – پۆرتوگال (9:45)

ئێرلەندای باکور – نەمسا (9:45)

ئیسرائیل – چیک (9:45)

سکۆتلەندا – سلۆڤاکیا (9:45)

ڕووسیا – تورکیا (9:45)

سڕبیا – هەنگاریا (9:45)

یۆنان – مۆڵدۆڤا (9:45)

کۆسۆڤۆ – سلۆڤینیا (9:45)

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی 'قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن' ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

سۆڵشایەر لە لێواری دوورخستنەوەدایە و دوو ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند ئامادەیە

تیمی پزیشکی یانەى مانچستەر سیتی پێیوایە هالاند بۆ یارییەکەى ئارسیناڵ ئامادە دەبێت. هالاند لە یارییەکەى ئەستۆن ڤیلا توشی…
Total
0
Share