شەڕی بنزیمە و دیشامپ گەورەتر بوو

شەوی ڕابردوو دیدێ دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسا باسی لە ساتی وازهێنانی بنزیمە و چۆنییەتی دوورکەوتنەوەى لە پێکهاتەى فەرەنسا کرد.

دیشامپ دەڵێت بنزیمە پێکانی هەبووە و لانی کەم پێویستی بە 10 ڕۆژ پشوو وەرگرتن بووە.

دەشڵێت چوین پێمان وتووە کە لە روی جەستەییەوە ئامادە نیت و دەبێت ئەم ماوەیە بۆستیت تا بزانین جارێکی تر پشکنینت بۆ دەکەینەوە ئەگەر حاڵەتەکە باش بوو ئەوکات دەتوانیت یاریی بکەیت.

بە پێی قسەکانی دیشامپ، بنزیمە بۆ ڕۆژی دواتر بە بێ پرسکردن بە کەس ڕیزی هەڵبژاردەى فەرەنساى جێهێشتووە و ڕۆیشتووە.

هەر دواى ئەو قسانە، بنزیمە وێنەى قسەکانی دیشامپی گرتووە و لە ستۆری ئینیستا بڵاویکردۆتەوە و دەڵێت درۆزن، چۆن دەتوانیت ئەو قسانە بەو جۆرە بکەیت.

بابەتی پێشتر

ئەنزیمێك كە هەوا بۆ كارەبا دەگۆڕێت دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

روشدی سەعید دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share