ڤیێری براوەی نێوان میلان و ئینتەر دیاریدەکات

کریستیان ڤیێری، ئەستێرەی دێرینی ئیتاڵیا پێیوایە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەر میلان چانسی بردنەوەی لە ئەی سی میلان زیاترە.

ڤیێری بە “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “لە ڕووی هونەرییەوە ئینتەر میلان لە ئەی سی میلان هاوسەنگتر و ئامادەترە، لە دوایین سێ یارییدا نۆ خاڵ و 11 گۆڵیان تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا ئاستی میلان هاوسەنگ نەبووە.”

هەروەها دەڵێت، “پێموابێت لاوتارۆ مارتینێز گەیشتووەتە ترۆپکی تواناکانی، دەشبێتە یەکلاکەرەوەی یارییەکە، لیاو لە میلان یاری ناکات، پێموایە ئەوە شانسی یانە لۆمپاردییەکە لاوازتر دەکات.”

بڕیارە سبەیشەو چوارشەممە، لە یاریگای سان سیرۆ یانەکانی میلان و ئینتەر میلان یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

سیلڤا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید کردووە: بمکڕە

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە پۆلیسی کەرکوکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share