نزمترین پلەكانی گەرما لە هەرێم بۆ خوار 20 پلە دادەبەزێت

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی شەوی ڕابردووی بڵاوكردەوە و لە ناوچەیەكی هەرێم بۆ خوار 20 پلە دابەزیووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ڕۆژانی پێشوو.

خێرایی با مامناوەند دەبێت لەنێوان (10 تا 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، مەودای بینینیش (9-10) كیلۆمەتر دەبێت، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكاندا هاتووە.

كەشناسیی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو (هەولێر 44 پلە، سلێمانی 42، دهۆک 44، کەرکوک 46، هەڵەبجە 44، زاخۆ 45، سۆران 43 و گەرمیان 47 پلە) دەبن.

نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی شەوی ڕابردووش بەپێی تۆمارەكانی كەشناسی لە حاجی ئۆمەران بووە بە 19 پلە، لە شارەكانیش (هەولێر 30 پلە، سلێمانی 30، كەركوك 29، هەڵەبجە 28 و دهۆك 28 پلە) بوون.

بابەتی پێشتر

ناسا ئامادەكاری بۆ هەڵدانی مووشەكی مانگ دەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share