كەسێك بە گومانی ئەندامێتیی داعش لە چەمچەماڵ دەستگیركرا

گومانلێكراوە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: ئاسایشی سلێمانی

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە چەمچەماڵ كەسێك بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپی داعش دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن تۆمەتبار (م.ع.ع.) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک، کە تێیدا دروشم و پەیامی گروپی (داعش) و هەڕەشەی کوشتن و سەربڕینی تێدا بڵاوکردۆتەوە، دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاریی وورد کرد.

دەشڵێت، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەکە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە 2022/8/27 لە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆن دەستگیركرا.

تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا نا و چەندین گرتەی ڤیدۆیی دیكە لەناو مۆبایلەکەیدا دەستیبەسەردا گیرا، وەك ئەوەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامدەبێت بۆ قەڵاچۆکردن و دەستگیرکردن و بنەبڕكردنی تیرۆر و تیرۆریستان لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

عێراق داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوت ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ڕەوتی سەدر داوای گۆڕینی فالح فەیاز دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share