490 کیلۆگرام میوەی وشککراوە كە شیاوی خواردن نەبوون دەستیان بەسەردا گیرا و بەڕێوەبەرایەتییەك ناوی شوێنەكە ئاشكرادەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بنکەی چاودێریی خۆراک لە مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ لە سنووری ناحیەی بیارە، دەستیگرت بەسەر 490 کیلۆگرام میوەی وشککراوەدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بیارە، ئەو میوە وشككراوانە شیاونەبوون بۆ خواردن و لێبڵیان تەواونەبووە.