ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی ڕوسی، ڕاڤاییل ماگانۆڤ سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵ كە یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان-دا كاردەكات، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەی ناوەندیی مۆسكۆوە كەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە”.

ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، ڕووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوویداوە و ڕاڤاییل لە نهۆمی شەشەمی نەخۆشخانەكەوە كەوتووەتە خوارەوە.

جگە لە ئاژانسی هەواڵی “نۆڤۆستی”ی ڕوسی كە دەڵێت “پێدەچێت ڕاڤاییل خۆكوژی كردبێت”، میدیاكانی دیكەی ڕوسیا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵ-یان بڵاونەكردووەتەوە و نازانرێت مردنەكەی خۆكوژی بووە یان هۆكاری تری لە پشتە.

پێشتر ڕاڤاییل ماگانۆڤ لە تویتەر هاوخەمیی خۆی بۆ خەڵكی ئۆكرانیا دەربڕیوە و ڕەخنەی لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی وڵاتەكەی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتز: بۆیە خامنەیمان کوشت چونکە پلانی سڕینەوەی ئیسرائیلی دانابوو

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆیە عـ.ـەلی خـ.ـامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئـ.ـێرانی کـ.ـوشت، چونکە ”پلانی سڕینەوەی…
Total
0
Share