قەتەر بۆ مۆندیال تەکنۆلۆژیای “دکتۆر کۆڵد” بەکار دەخات

یاریگاکانی قەتەر بۆ مۆندیالی 2022 ئامادەن و لە سەرجەمیاندا تەکنۆلۆژیای “دکتۆر کۆڵد” تەرخان کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، قەتەر هیچ دەرفەتێکی بۆ ڕەخنەی هەڵبژاردە و هاندەرە بیانییەکان لە بەرزی پلەی گەرمای کەنداو نەهێشتووەتەوە، بەو پێیەی لە سەرجەم یاریگاکاندا تەکنۆلۆژیای “دکتۆر کۆڵد” بەکار دەخات کە بە هۆیەوە ستافی هەڵبژاردە بەشدارەکان و هاندەران هەست بە گەرما و بێزاربوون ناکەن.

دکتۆر سعوود عەبدولعەزیز، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی “دکتۆر کۆڵد”

سعوود عەبدولعەزیز عەبدول، ئەندازیاری ناوداری قەتەری بە مارکای ڕاگەیاندووە، “تەکنۆلۆژیای دکتۆر کۆڵد لەلایەن خۆمەوە سەرپەرشتی کراوە، بەهۆیەوە هەوای سەرجەم یاریگاکانی مۆندیال خاوێن دەکرێتەوە پاشان لە قۆناغی دووەمدا سارد دەکرێت تاوەکو 24 پلەی سیلیزی، کە پلەیەکی هاوسەنگە و ئامادەبووانی نێو یاریگا بە هیچ شێوەیەک هەست بە گەرما ناکەن، تەنانەت ئەگەر پلەی گەرمای دەرەوەی یاریگا لە 40 پلە زیاتریش بێت.”

بڕیارە مۆندیالی 2022 لە ڕێکەوتی 21ی تشرینی دووەم دەست پێبکات، لە 18ی کانوونی یەکەم کۆتایی بێت.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك گەرمیانی هەژاند

بابەتی دواتر

ڕێژەی بێكاری لە عێراق زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share