بوفۆن: “ڕۆناڵدۆ یەكڕیزیی یانەی یۆڤانتۆسی تێكدا”

جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یۆڤانتۆس و ئێستای پاڕما، ڕەخنە لە ڕۆناڵدۆ دەگرێت و دەڵێت: “بە هاتنی ئەو، هەلی بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگ كەمبووەوە.”

ڕۆناڵدۆ لە هاوینی 2018 پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد، ئەوكات بوفۆن لە یانەی پاریس سانجێرمان یاریدەكرد.

لە چاوپێكەوتنێكدا بوفۆنی گۆڵپارێز بۆ تی یو دی ئێنی ئەمریكی، باس لەوە دەكات كە پێش ڕۆناڵدۆ چەند جارێك توانیویانە بگەنە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.

دەشڵێت: “كاتێك گەڕامەوە یۆڤانتۆس ڕۆناڵدۆ ئاستێكی بەرزی پێشكەشدەكرد بەڵام یوڤی ناسنامەی خۆی لەدەستدابوو.”

ئاماژەی بەوەشدا كە پێش ڕۆناڵدۆ یاریزانەكان هەوڵێكی زۆریان بەگەڕدەخست لەپێناو گەیشتن بە پێكهاتەی سەرەكی، بەڵام پاش كڕینی ڕۆناڵدۆ ڕكابەریی لەنێو یاریزانەكاندا نەما.

بابەتی پێشتر

بکوژی مامۆستاکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بەهۆی ئەگەری توندوتیژیی دژی مسوڵمانانی هیندستان پۆلیس دۆسیەی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share