كارەبای بەردەوام بۆ تونێلی پێشڕەو دابینكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، پڕۆژەی دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ تونێلی پێشڕەو كۆتاییهات و فیدەرێكی نوێی 11كەی ڤی كارەبای بەردەوام بەناوی ژمارە 205 بۆ تونێلەكە لە وێستگەی مۆبایلی هەواری شارەوە ڕاكێشرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، پڕۆژەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی سەرپەرشتیكراوە بە بڕی 531 ملیۆن و 722 هەزار دیناری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی بۆ تەرخانكراوە.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن پەیوەندی بە مستەفا كازمییەوە دەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەری دۆخەكە ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share