عێراق بڵاوەپێكردنی هێزی لە شەنگال ڕاگەیاند

گردبوونەوەی هاوڵاتییان شەنگال – فۆتۆ: ڕۆژنیوز

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، دەستیان بە بڵاوەپێكردنی سەربازانیان كردووە لە شەنگال.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، “فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە نەینەوا، ئەمڕۆ دەستیكردووە بە بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان لە ناوەندی شاری شەنگال، هەروەها دووباری ئەرك و بەرپرسیارییەتییە ئەمنییەكان دابەش دەكرێتەوە”.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەبەستی ئەو كارەش بۆ بەدیهێنانی ئارامی و سەقامگیرییە لە شارەكە بۆ ئەوەی ڕەوشێكی لەبار بێتە ئاراوە بۆ گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنیوزی نزیك لە پەكەكە، “لەسەر داوای ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، هاوڵاتییانی شەنگال ڕوویان لە ناوەندەکانی ئاسایشی ئێزدیخان کرد و لەبەردەم ئاسایشەکانی ناوەندی شەنگال، سنونێ و خانەسۆر گردبوونەوە و دژی هەوڵدانەکانی سوپای عێراق بۆ داگیرکردنی شوێنەکانی ئاسایش ناڕەزایەتییان پیشانداوە”.

بابەتی پێشتر

نادیە موراد: ژنان لە ماڵەوە دووچاری توندوتیژیی بوونەتەوە

بابەتی دواتر

قەرەچەکانی کوردستان: پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ سوکایەتی پێکردین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share