قەرەچەکانی کوردستان: پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ سوکایەتی پێکردین

سەنتەری ڕۆشنبیری قەرەچ لە هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە لێدوانێکی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کە وەک خۆیان دەڵێن ئەو پەرلەمانتارە ناوی ئەوانی لەگەڵ ئاژەڵدا بەکارهێناوە.

سەنتەرەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “لە کۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی کوردستاندا کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتویەتی : خۆزگە من سەگ و قەرەچ بام نەک کورد”.

سەنتەری ڕۆشنبیری قەرەچ ڕاشیگەیاندووە، “دەبێت ئەو پەرلەمانتارە بزانێت کە 16 هەزار قەرەچ لە ناوچەکە سوکایەتییان پێکراوە و پەرلەمانتارەکە دەبێت ئاگاداری ئەوەبێت کە سوکایەتی بە پێکهاتەکان نەکات و قەرەچەکانیش مرۆڤن و کوردن و مافی دەنگدانیان هەیە”.

بەیاننامەکەی قەرەچەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەبێت پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ داوای لێبوردن بکات، ئەگینا داوای یاسایی لە دژی دەگرینەبەر، چونکە سوکایەتی بە هۆزی قەرەچکردووە و وەک ئاژەڵ ناوی هێناون”.

وتەکانی ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لە کاتێکدایە کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە مامۆستایەکی شاری کەرکوکە و ئەویش بەهەمان شێوە قسەی لەبارەی قەرەچەکانەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

عێراق بڵاوەپێكردنی هێزی لە شەنگال ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە فڕۆکەخانەی هەولێر زیاتر لە شەش کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستیبەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە لەرووی پراکتیکییەوە ئاسان نییە. د. نەرمین…
Total
0
Share