سەعدی پیرە: لەگەڵ فشارەکانداین، بەڵام بایکۆت بژاردەیەکی دروست نییە

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ فشار و ناڕەزایەتییەکانداین بۆ داواکردنی مووچە، بەڵام بایکۆت بژاردەیەکی دروست نییە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ فشار و ناڕەزایەتییەکانداین بۆ داواکردنی مووچە و مامۆستایان مافی رەوای خۆیانە مووچەیان پێبدرێت، بەڵام بایکۆت بژاردەیەکی دروست نییە.

وتیشی، لە ئەنجامی نەکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن تەنها ئەو منداڵانە زیان دەکەن کە  خانەوادەکانیان هەژارن و توانایان نییە منداڵەکانیان بنێرنە خوێندنگە ئەهلییەکان.

پەیوەست بە پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، سەعدی پیرە رایگەیاند، ئێمە گفتوگۆ تەنها لەگەڵ پارتی ناکەین، بەڵکو لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکە و تەنانەت عەرەب و تورکمانەکانیش گفتوگۆ دەکەین و پارێزگاری کەرکوکیش دەبێت لە یەکێتی بێت.

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان سەعدی پیرە رایگەیاند، یەکێتی بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و هەوڵی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاک و بێگەرد دەدات.

بابەتی پێشتر

نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 151 هەزار دینار دابەزی

بابەتی دواتر

وادەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share