یەکێتیی پیاوان: 10 ساڵە ئامارەکانی خۆکوشتنی پیاوان لە ژنان بەرزترە

سکرتێری یەکێتیی پیاوان هۆشداری لە زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژیی دژی پیاوان دەدات و دەڵێت، 10 ساڵە ئامارەکانی خۆکوشتنی پیاوان بەراورد بە ژنان زیاترن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا بورهان عەلی سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان وتی، “بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی ڕێکخراوەکەمان کردوویەتی، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 430 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکراون و 21 پیاو خۆیانکوشتووە”.

بەپێی ئامارەکەی یەکێتیی پیاوان، سێ پیاو لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەدەستی ژنەکانیان کوژراون کە لەلایەن کەسانی دیکەوە هاوکاری کراون.

سکرتێری یەکێتیی پیاوان دەڵێت، لەدوای ساڵی 2012وە ئامارەکانی خۆکوشتنی پیاوان ساڵانە لە خۆکوشتنی ژنان بەرزترن و بەردەوامیش لە زیادبووندان.

هۆکاری زیادبوونی توندوتیژیی دژی پیاوان بەبڕوای بورهان عەلی زۆرن بەڵام، هۆکاری خراپی دۆخی ئابوری و ناسەقامگیریی سیاسی لە پاڵنەرە گرنگەکانن.

سەرەڕای ئەوەش سکرتێری یەکێتیی پیاوان ڕایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی جێبەجێکردن کەمتەرخەمن لە بەدواداچوونی کەیسەکانی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان.

بابەتی پێشتر

دواین هەواڵ و زانیاری لەسەر ڕۆناڵدۆ

بابەتی دواتر

ئەتلەتیكۆمەدرید فێڵ دەكات لە مامەڵەكردنی گریزماندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share