قائیمقامیەتی سلێمانی: گەڕانی لیژنەکان هەزاران کەسی لە نەخۆشیی جۆراوجۆر پاراستووە

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، گەڕانی لیژنەکان کۆسپ نییە لەبەردەم کاسبی خەڵکدا، بەڵکو ئەو سەردانانە هەزاران کەسیان لە توشبوون بە نەخۆشیی جۆراوجۆر پاراستووە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکاندا ڕایگەیاندووە، “هەمیشە ئەوەتان لەیادبێت کە سەرەڕای ئیشە ئیدارییەکە، سەردانەکانتان ئەرکێکی نیشتیمانیی گەورەیە و بە چاوی کەسوکاری خۆتان مامەڵە لەگەڵ خاوەن کارەکان بکەن، چونکە ئامانجی ئێمە پابەندکردنیانە بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان”.

ئاماژەی بەوەش کردووە “دەرەنجامی كاری لیژنەكان بەتەواوی بە بازاڕ و شوێنە گشتییەكانەوە دیارە و لە داهاتوودا سەردان و چاودێرییەكانمان زیاتر دەكەین”.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕێگای چەند لیژنەیەکەوە چاودێریی بازاڕ و خواردنگە و کارگەکان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە مەرجی تەندروستی و شیاوی خۆراک و ڕۆژانە وێنە و ناوی ئەو شوێنانەش بڵاودەکاتەوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی ئەوان نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن. بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی…
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران: هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسانمان دەدەن

رێکخراوی پەیامنێران رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان دەدەن، کە ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە.…
Total
0
Share