نێردەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گەیشتە وێستگەی زاپۆریژیا

پشكنەرانی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ گەیشتنە وێستگەی زاپۆریژیای ئەتۆمی، كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا و لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیادایە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی سەر بە ئاژانسەكە بینراون كە گەیشتوونەتە وێستگەكە، هەروەك هێزەكانی ڕوسیا بە چڕی بڵاوەپێكراون.

گەیشتنی شاندەكە دواكەوت دوای گەیشتنی ڕاپۆرت لەبارەی هەڵایسانی شەڕ لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا، لە دەوروبەری گەورە وێستگەكەی ئەوروپا، كە لە ئازاری ڕابردووەوە مۆسكۆ كۆنتڕۆلیكردووە.

ئۆكرانیا، ڕوسیای تۆمەتباركرد بە بۆردومانكردنی شاری ئینرگودار كە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا-ی لێیە، بەر لە سەردانی شاندە نێودەوڵەتییەكە.

لای خۆیەوە سوپای ڕوسیا، هێزەكانی ئۆكرانیای تۆمەتباركرد بە ناردنی تیمێكی “تێكدەران” بۆ نزیك زاپۆریژیا.

بابەتی پێشتر

جۆشوا دەگەڕێتەوە و گەورەکان یاری لەگەڵدا ناکەن

بابەتی دواتر

تەنها لە مانگی ڕابردوودا 30 كۆڵبەر كوژراون یان برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share