نادیە موراد: ژنان لە ماڵەوە دووچاری توندوتیژیی بوونەتەوە

نادیە موراد ڕایگەیاندووە، “پەتای كۆرۆنا بازرگانیكردنی بە ژنەوە زیاد كردووە و ژنان لەماڵەوە دووچاری توندوتیژی بوونەتەوە”.

نادیە موراد، كچە ڕزگاربووی دەستی داعش و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، كە هاوكات باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكانە ڕایگەیاندووە، “كەرەنتین قەدەغەی هاتوچۆ و گەشت لەلایەن حكومەتەكانەوە، سزای نامەبەستن لەسەر ژنان لە جیهاندا”.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەی پی كە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم وتەكانی نادیە مورادی بڵاوكردووەتەوە، كچە ئێزدییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەبری ئەوەی سنوورێك بۆ بازرگانیكردن بە مرۆڤ و توندوتیژییە كۆمەڵایەتییەكان دابنرێت، كەچی پەتای كۆرۆنا مامەڵەی نامرۆڤانەی دژ بەوانەی لاوازن زیاد كردووە، ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی وڵاتان لەماڵەوە دووچاری توندوتیژی بوونەتەوە”.

باڵیۆزەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، “بازرگانیكردن بە ژنانەوە لە شوێنە دوورە دەستەكان و دوور لە چاوی یاسا زیادی كردووە”.

نادیە موراد یەكێكە لەو كچە ئێزدییانەی لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە، دواتر لە ساڵی 2018 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت و وەك باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكانیش دیاریكرا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: لە 24 کاتژمێردا 23 کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستاوە

بابەتی دواتر

عێراق بڵاوەپێكردنی هێزی لە شەنگال ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share