(ڤیدیۆ) یونایتد و میلان گەیشتنە قۆناغی 16ی یوروپا لیگ

ئەی سی میلان سەرەڕای یەکسانبوون، گەیشتنی بە قۆناغی 16ی یوروپا لیگ مسۆگەرکرد

ئەمشەو هەشت ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی 32ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و میلان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد.

لە گرنگترین یاریدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری سرڤینیا زڤیزدای سڕبی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە، ڕۆسۆنێری بە ئەنجامی (3-3) و جیاوازی گۆڵ لە یاریگای یانەی ڕکابەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16ی یوروپا لیگ مسۆگەرکرد.

https://streamable.com/8czpee

جگە لە مانچستەر یونایتد و میلان، یانەکانی دینامۆ کیێڤ، سلاڤیا پراگ، ڕۆما، یۆنگ بۆیز، دینامۆ زاگریب، ئۆڵۆمپیاکۆس سەرکەوتنیان بۆ هەمان قۆناغ مسۆگەرکرد.

کلەپ بروج 0-1 دینامۆ کیێڤ

مانچستەر یونایتد 0-0 ڕیاڵ سۆسیداد

میلان 1-1 سرڤینیا زڤیزدا

لیستەر سیتی 0-2 سلاڤیا پراگ

ڕۆما 3-1 سپۆرتینگ براگا

دینامۆ زاگریب 1-0 کراسنودار

بایەرلیڤەرکوزن 0-2 یۆنگ بۆیز

ئایندهۆڤن 2-1 ئۆڵۆمپیاکۆس

بابەتی پێشتر

ڤیاڕیاڵ 2-1 ڕێدبول سالزبۆرگ

بابەتی دواتر

ڕۆما 3-1 سپۆرتینگ براگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share