پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە

سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، بە ئەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە دەکەین کە ڕوویاندا و تاوەکو ئێستاش لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی خۆشەویست بەردەوامن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشت و سووربوون لەسەر دیالۆگی نیشتمانیی بونیادنەرانە دووپاتدەکاتەوە بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆ بەگیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە. جەختیشیدەكاتەوە لەسەر “وەلانانی توندوتیژی و بەگەڕخستنی هەموو هەوڵێکی چاکەخوازانە لەپێناو ڕێگریکردن لە ڕشتنی خوێنی بەهاداری گەنجان و ڕۆڵەکانی نیشتمان”.

سەرۆكی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی تەواوەتی خۆی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە.

دواتریش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، هەروەها گروپە چەكدارییەكانی سەر بە لایەنە شیعییەكان دروستبوو و درێژەی هەیە.

بابەتی پێشتر

پشووی فەرمی لە پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی…
Total
0
Share