ئەمریکا گومانی لە چوار هەزار حاڵەتی ساختەکردن هەیە لە بەرنامەی پەنابەرانی عێراقیدا

بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لە دۆسیەی ساختەکاری لە نزیکەی چوار هەزار عێراقیدا دەکەن، کە داواکارییان بۆ هاوڵاتییبوون لە ئەمریکا پێشکەشکردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، زیاتر لە 500 هاوڵاتیی عێراقی ئێستا لە ئەمریکان، کە تێوەگلاون لە ساختەکاری، ئەو کەسانە دیپۆرت دەکرێنەوە و ڕەگەزمانەی ئەمریکییان لێوەردەگیرێتەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ساختەکاریی ئەو چوار هەزار عێراقییە گەورەترین دۆسیەی لێکۆڵینەوەیە لە مێژووی بەرنامەی پەناربەری لە ئەمریکادا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئاشکراکردنی دۆسیەیەک هات کە سێ پەنابەری بیانی تێوەگلابوون لە ساختەکاری، دزینی تۆمار و سپیکردنەوەی دراودا.

ڕۆیتەرز دەڵێت، کاری لێکۆڵینەوەکە کاریگەری ناکاتە سەر پاراستنی ئاسایشی پەنابەران، واشنتۆن پابەند دەبێت بە بەرنامەمرۆییەکانی خۆی و پەیوەستبوون بە پێکەوەژیان.

لەگەڵئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ خشتەیەکی ماوەیەکی دیاریکراوی ئاشکرا نەکردووە بۆ لێکۆڵینەوەکان، بەڵام دەڵێت “وەزارەتەکەمان چەند لە توانایدا هەبێت بەشێوەیەکی گشتگیر و خێرا کاردەکات” بۆ ئەنجامدانی هەر ڕێکار و گۆڕانکارییەکی ئەمنیی پێویست”.

لە دوای چوار ساڵ لە ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بەرنامەی “گەیستنی ڕاستەوخۆ” خرایەکارەوە، کەمەبەست لێی خێراکردنی هاوڵاتییبوون لە ئەمریکا بۆ ئەو عێراقییانەی ژیانیان لە مەترسیدایە.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە وشکبوونەوە و کەمئاوی دەدات وەک پەتایەکی بێ چارەسەر

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەنگدان بڕیارێكی نوێ دەركرا

وەزیری بەرگریی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگدەرانەی لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیووە دەنگ بدەن دەتوانن سبەی لە دەنگدانی گشتی دەنگ…
Total
0
Share