پشووی فەرمی لە پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا

بەهۆی ئەو پشێوییەی ڕووی لە بەغداد و بەشێك لە شارەكانی دیكە كردووە، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پشووی فەرمی لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند.

هاوكات لەگەڵ پشوودا قەدەغەی هاتوچۆ لەو پارێزگایانە درێژدەكرێتەوە.

پشووەكە بەهۆی دۆخی ناسەقامگیرەوەیە و لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە ڕاگەیەنراوە، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

بەهۆی ئەوەی هەر بڕیارێك سەبارەت بە پشوو لە پارێزگاكانی هەرێم پێویستە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت، تائێستاش هیچ بڕیارێكی لەوجۆرە لەئارادانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری کازمی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری کازمی ڕایگەیاند، دوو تیمە نێودەوڵەتییەکان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن، گفتوگۆکانیش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دیاریکردنی قەبارە…
Total
0
Share