ئەمریكا: كاتی گفتوگۆیە نەك ڕووبەڕووبوونەوە

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نابێت ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بخرێتە مەترسییەوە و دەشڵێت، ئێستا کاتی چارەسەرکردنی جیاوازییەکانە بە گفتوگۆ نەک بە ڕووبەڕووبوونەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەی باس لە پشێویی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکەن مایەی نیگەرانین، چونکە ڕێگرن لەوەی دامودەزگا عێراقییەکان کاری خۆیان بکەن.

بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نیگەرانی دەردەبڕێت لەوەی دۆخەکە بەرەو گرژیی زیاتر بچێت، هانی سەرجەم لایەنەکانیش دەدات ئارام بن و خۆیان بەدوربگرن لە هەر کردەوەیەک کە ببێتە هۆی توندوتیژیی دووبارەبووەوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “نابێت ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق بخرێتە مەترسیەوە. ئێستا کاتی چارەسەرکردنی جیاوازییەکانە بە گفتوگۆ نەوەک لە ڕێی ڕووبەڕووبوونەوەوە.

لە كۆتاییشدا دەڵێت، مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لایەنێکی بنەڕەتیی هەموو حوکمێکی دیموکراسیانەیە، بەڵام دەبێت خۆپیشاندەرانیش ڕێزی موڵک و دامودەزگاکانی حکومەتی عێراقی بگرن کە هی خەڵکی عێراقن و لە خزمەتیاندان و پێویستە ڕێگەیان پێبدرێت لە کاردابن.

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە، دوای ئەوەی ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی تەواوەتی خۆی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی ئاشكراكردن و دەستگیركردنی گروپێكی داعش ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا.. دەستبەسەر 660 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
Total
0
Share