ئەڵمانیا.. دەستبەسەر 660 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

نزیكەی 660 كیلۆگرام ماددەی كۆكاین كە لە كارتۆنی مۆزدا حەشاردرابوو، لەلایەن پۆلیسی ویلایەتێكی ئەڵمانیاوە دەستی بەسەرداگیرا.

پۆلیسی ویلایەتی براندنبۆگ-ی ئەڵمانی ڕایگەیاند، یەكێك لە بازرگانەكان كە كاری دابینكردنی سەوزە و میوە بۆ كۆگا بازرگانییەكانی ناوچەكە ئەنجامدەدات، بۆ پۆلیسی ئاشكراكردووە لەكاتی بەتاڵكردنی بارێكی مۆزدا هەندێك كیسی بەدیكردووە كە “ماددەیەكی سپی” تیابووە.

پۆلیس ڕوونیكردەوە، پاش پشكنینی كیمیایی دەركەوتووە ماددە گومانلێكراوەكە كۆكاین-ە، ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی كۆی ماددەكە بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو ماددە هۆشبەرە لە كۆڵۆمبیاوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا، بارهەڵگرەكە بە هەڵە ڕادەستی بازرگانەكەی سەوزە و میوە كراوە.

پۆلیسی ویلایەتەكە دووپاتیكردەوە، درێژە بە لێكۆڵینەوەكانی لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاکستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخست

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ هیندستان، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا. دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی…
Total
0
Share