ئەنجومەنی ئاسایش كاریگەری گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا تاوتوێدەكات

گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی و ئاسایش

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت، بەرنامەی كاری ئەنجومەنەكەیان بۆ ئەم مانگە تایبەت دەبێت بە ئالنگارییە جیهانییەكانی ئاووهەوا و كۆڤید-19 و ململانێكان.

باربرا وۆدوارد، باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان، كە وڵاتەكەی سەرۆكایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات وتی، ئامانجی گشتیمان ئەوەیە ئەنجومەنی ئاسایش ڕوبەڕووی ئالنگارییە گەورەكانی جیهان ببێتەوە كە باوەڕموایە كۆڤید-19 و ململانێكان و ئاووهەوایە.

وۆدوارد لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئەوەشی خستەڕوو، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە 23ی شوبات سەرۆكایەتی گفتوگۆیەكی كراوە دەكات دەربارەی ئاسایشی ئاووهەوا.

وتیشی، “گفتوگۆكە بەتایبەت لەبارەی ئەو هەڕەشانە دەبێت كە گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا لەسەر ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا دروستیدەكات، لەگەڵ ئەو ڕێگایەی كە وشكبوونەوە دەبێتە هۆكاری برسێتی”. ئەوەشی وت، “برسێتی و لافاو دەبنە هۆی ئاوارەبوون، بۆیە دەمانەوێت ئەم جۆرە پەیوەندییە ئاشكرابكەین، لەگەڵ چاوخشاندنەوە بە شێوازەكانی ڕێگری لە مەترسییەكانی لەسەر ئاشتی و ئاسایش”.

بڕیاریشە لە كاتێكی دیكەی ئەمساڵدا بەریتانیا میوانداری كۆنگرەی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا لە گلاسكۆ-ی سكۆتلەندا بكات.

وۆدوارد وتیشی، كاری لەپێشینەی دووەممان كۆڤید-19 دەبێت، ڤاكسینەكان گرنگترین لایەنە لە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لەكاتی ئێستادا.

س: شینخوا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەیەکی کارەساتباری پلەکانی گەرما دەبێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی کارەساتبار بەجۆرێک زیاترە لە دوو پلەی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت…
Total
0
Share