نرخی ئارد و نان هەرزاندەكرێن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاسانكاری بۆ بازرگانان دەكرێـت بەمەبەستی هاوردەكردنی ئارد و هەرزانبوونی نرخەكەی.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، بەر لە گرانبوونی نرخی ئارد و نان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دوو كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامدا و بڕیاردرا نرخی كارەبا و غازیان بۆ هەرزانبكرێت، بەڵام نرخی ئارد و “نانی بازاڕ” گرانبوو.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە ئێستادا نرخی ئارد و گەنم هەرزانبووە و كار بۆ دابەزاندنی زیاتری نرخەكەیان دەكەین و هانی بازرگانان دەدەین كە ئارد هاوردەبكەن بەو مەرجەی لە كوالێتییدا دەربچێت.

ڕاشگەیاند، هەوڵدەدەین نرخی غاز و كارەبا بۆ فڕن و نانەواخانەكان هەرزانبكەین و پێداچوونەوە بە نرخی نان بكرێت و هەرزانبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن

نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن. ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی…
Total
0
Share