(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ر به‌له‌د وه‌لید-دا سه‌رکه‌وت و چووه‌ پله‌ی دووه‌م

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌له‌د وه‌لید تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی یانه‌ی ڕیاڵ به‌له‌د وه‌لیدی کرد، یانه‌ مێژوویه‌که‌ی که‌ته‌لۆنیا‌ باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، کۆنتڕۆڵی تۆپ و ئه‌نجامه‌که‌ی کرد.

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌که‌کانی 24، 43، 65، 90 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (دوو گۆڵ)، پێدری، سێرجی ڕۆبێرتۆوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” سه‌رکه‌وت، یانه‌ی به‌له‌د وه‌لید به‌ خاڵێکه‌وه‌ بۆ پله‌ی 19 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

خورماتوو ئاوەداندەكرێتەوە<br>17 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێدەكرێن

بابەتی دواتر

نۆتنگهام فۆرێست 0-2 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە…
Total
0
Share