كۆتاكان داوادەكەن زێرەڤانی و پێشمەرگە دەنگیان پێنەدەن
“زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانەوە دێن”

پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، داوادەكەن هێزە ئەمنییەكان لە بری دەنگدەرانی ئەوان دەنگنەدەن و دەڵێن، “زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانەوە دێن”.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەری كۆتاكان و حزبە سیاسییەكانی پێكهاتەكانی كلدانی، سریانی، ئاشووری و توركمان لە هەرێمی كوردستان چەند داواكارییەكیان خستەڕوو.

نوێنەری پێكهاتە و كۆتاكان داوایانكرد هێزەكانی زێرەڤانی و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەنگ بە كاندیدەكانیان نەدەن و ئاشكرایانكرد، زیاتر لە 60%ی دەنگەكانیان لە هێزە ئەمنییەكانەوە دێن.

ئەوان سەرسووڕمانی خۆیان نیشاندا لەوەی كاندیدەكانیان بەبێ ئەوەی دەنگی پێویستی پێكهاتەكانی خۆیان، هەروەها كۆتای ژنان بەبێ ئەوەی دەنگی پێویستی دەنگدەرانیان بەدەستبهێنن، دەچنە پەرلەمان و ڕایانگەیاند، “ئەگەر كاندیدەكانمان بە دەنگی پێكهاتەكانی خۆیان نەچنە پەرلەمان، ئەوا چۆن حزبەكانیان بتوانن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن؟!”.

یەكێكی تر لە داواكارییەكانی پێكهاتەكانی كلدانی، سریانی، ئاشووری و توركمان، زیادكردنی ژمارەی كورسییەكانی كۆتاكان بوو بە جۆرێك كە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی پێكهاتەكانیاندا بگونجێت.

نوێنەری پێكهاتە و كۆتاكان داوایانكرد ناوەندی دەنگدانی تایبەت بە كۆتاكان و ڕۆژی تایبەتیشیان هەبێت كە ڕۆژێك بەر لە دەنگدانی گشتی ئەوان بتوانن دەنگبدەن، تەنانەت كارتی دەنگدانی تایبەت بە خۆیان هەبێت.

بابەتی پێشتر

شۆڕش ئیسماعیل: لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە تەواوكراون

بابەتی دواتر

كەشناسی لەبارەی وشكەساڵی و بارانبارین لە زستانی ئەمساڵدا ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share