پارێزگاری سلێمانی: شار ئارامە و بە ئارامیش دەمێنێتەوە

پارێزگاری سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە شارەکە ئارامە و بە ئارامیش دەمێنێتەوە و ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت.

پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “ماوەیەکە، چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاوڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە، هەموو هاوڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە، دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سلێمانی ئارامە و بە ئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هەر کوردێک بووە و دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، داوای لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنەوە.…
زیاتر ببینە

دەربارەی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هیج جوڵه‌ پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه ‌و دەشڵێت، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش‌ له…
Total
0
Share