فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداریدەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق و دەڵێت، ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام بێت هاوشێوەی شەڕی ئێران عێراقی ساڵانی هەشتاکانی لێدێت.
لە وتارێکدا کە لە ماڵپەڕی “زەمان” بڵاویکردووەتەوە فازڵ میرانی هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی شەڕی ناوخۆی لوبنان لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو و شەڕی ئێران – عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەدات لە عێراق و نووسیویەتی، ” لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان، دۆخی عێراق ئاڵۆز دەبێت و هاوشێوەی جەنگی عێراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و شەڕی ناوخۆی لوبنان لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووی لێدێت”.
باس لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئامادەنین بۆ هیچ سەرکێشیەک کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بگەیەنێت”.
ئەو بەرپرسەی پارتی جەختدەکاتەوە، “هه‌رگیز قبوڵی ناكه‌ین سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌ك بین كه پێشتر هۆشداریمان داوه لەبارەیەوە و پێداگریمان له‌سه‌ر كردبێت”.
میرانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، “هێشتا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه ده‌كه‌ینه‌وه كه پیاوی ژیر و دانا هه‌ن و كارده‌كه‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له لۆژیكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان ببنه ڕێگایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی عێراق، ، هه‌رچه‌نده خیانه‌تمان لێبكرێت و هه‌وڵی سوتاندنی خاكه‌كه‌مان بدرێت، هێشتا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به‌رگریكردن له ئێستا و داهاتوومان”.