ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی شازادە دیانا دەفرۆشرێت.. نرخەکەی چەندە؟

ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتەی شازادە دیانای بەریتانیا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا پێیبووە، لە زیادکردنێکدا فرۆشرا و نرخەکەشی بە 650 هەزار پاوەند (764 هەزار دۆلار) بوو.

ئۆتۆمبێلەکەی شازادە دیانە لۆگۆی کۆمپانیای فۆرد-ی لەسەرە و فرۆشتنی پێش چەند ڕۆژێکە لە یادی 25 ساڵەی گیانلەدەستدانی.

کۆمپانیای سیلڤەرستۆن کە زیادکردنەکەی ئەنجامدا دەڵێت، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەی شازادە دیانا سەرکێشییەکی ناوازەبوو.

کەسێکی بەریتانی کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە و بە زیاتر لە 12.5%ی نرخی فرۆشتنی.

ئەوە لەکاتێکدایە بەریتانیا و هەوادارانی شازادە دیانا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یادی مردنی ئەو شازادەیە دەکەنەوە کە لە 31ی ئابی 1997 بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.…
Total
0
Share