ئەڵمانیا كاركردن بە “قادرمەی كارەبایی” ڕادەگرێت

ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی كەمبوونەوەی وزەوە، دەستكراوە بە كەمكردنەوەی كاركردن بە قادرمەی كارەبایی لە ئەڵمانیا.

بەپێی ڕۆژنامەكە، ئەمڕۆ شەممە زنجیرە مۆڵەكانی ساتۆرن وكارستارت دەستیانكردووە بە ڕاگرتنی كاركردن بە قادرمەی كارەبایی وەك بەشێك لە ڕێوشوێنەكانی پاشەكەوتكردنی وزە.

دەستگرتن بە وزەی كارەباوە، پاڵنەرەكەی كەمبوونەوەی وزەیە، هۆكارەكەش كەمیی گەیشتنی غازی سروشتییە لە ڕوسیاوە بە ئەڵمانیا، ئەوەش وایكردووە پلانی كەمبەكارهێنانی وزە پەیڕەوبكرێت.

میگیل مۆلینباخ سەرۆكی گرووپی “گالێریا كاوفهۆف” بە ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ڕاگەیاندووە، “پاشەكەوتكردنی وزەمان لە سیستمی ڕووناككەرەوە و قادرمەی كارەباییدا دەستپێكردووە”.

ئەو كەمبوونەوەیەی لە گەیشتنی غازی سروشتی بە ئەڵمانیا سەریهەڵداوە، ترسی دروستبوونی قەیرانی وزەی لای ئەڵمانەكان دروستكردووە و حكومەتی ئەڵمانیای ناچاركردووە لە هاوینەوە پلان بۆ كەمبەكارهێنانی وزە دابڕێژێت بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا كاریگەریی قەیرانەكە سەختنەبێت، بۆیە لە 24ی ئەم مانگەدا بڕیاری دا بەكارهێنانی غاز بە ڕێژەی 2 – 2.5% كەمبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیڵچی 0-1 ڕیاڵ سۆسیداد

بابەتی دواتر

تای خوێنبەربوون چالاكبووەتەوە و كەسێكی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share