(ڤیدیۆ) مونشنگلادباخ دوو خاڵی له‌ بایرن داماڵی

یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای خۆیدا چواره‌مین یاریی خولی ئه‌ڵمانیایبه‌رامبه‌ر بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌نجامدا و یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی بوروسیا مونشنگلادباخی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1)‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی مونشنگلادباخ له‌ خوله‌کی 43 له‌لایه‌ن مارکۆس تورامه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 83 له‌لایه‌ن لیرۆی سانێ-وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له‌ چوار هه‌فته‌دا له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی “بوندس لیگا” به‌ جێگیری مایه‌وه‌، یانه‌ی گلادباخ به‌ هه‌شت خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی شه‌شه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە<br>شارەوانیی تووەسپی دەستبەكاردەبێت و سنوور دیاریدەكات

بابەتی دواتر

هێرتا به‌رلین 0-1 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share