(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی ئیتاڵیا به‌ یه‌کسانبوونی یوڤێ و ڕۆما کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ڕۆما یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ “یوڤێ ئارینا” میوانداریی ڕۆمای کرد، یارییه‌که‌ که‌ به‌ لووتکه‌ی هه‌فته‌ی سێیه‌می کالچیۆ ناوده‌برا، به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “بیانکۆنێری” له‌ خوله‌کی دوو له‌لایه‌ن دوشان ڤلاهۆڤیچه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 69 له‌لایه‌ن تامی ئه‌براهامه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕۆما ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ حه‌وت و له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوو، له ‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یوڤانتۆس به‌ پێنج خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) گه‌وره‌کانی ئینگلته‌را براوه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌م بوون

بابەتی دواتر

تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە<br>شارەوانیی تووەسپی دەستبەكاردەبێت و سنوور دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤیچ جانتاکانی پێچاوەتەوە

لوکا یوڤیچ، لە پلانەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی-دا جێگەی نابێتەوە و ماڵئاواییکردنی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر کات وەستاوە. چەند…
Total
0
Share