وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسەیان دەستگیركرد كە بەهۆی “نۆرەبڕی” لە وەرگرتنی سووتەمەنی لە شارەكە كەسێكی كوشت.
موقەدەم عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كەسەی دوێنێ گەنجەكەی لە وێستگەی دابەشكردنی سووتەمەنیی تاهیر لە گەڕەكی پەنجا عەلی كوشت، ئەمڕۆ شەممە لە ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا دەستگیركراوە.
دوێنێ هەینی، بەهۆی نۆرەبڕی لە وەرگرتنی گازدا گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ كە نیشتەجێی گەڕەكی لەتیف ئاوا بووە، لەلایەن شۆفێرێكی عەرەبەوە تەقەی لێكرا و بەسەختی برینداربوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی كاتژمێرێك لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.